وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، پڕۆسه‌ی چاكسازی له كێڵگه‌كانی كۆرمۆرى غازی جێبه‌جێ كراوه و كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ دۆخی كاره‌بای هه‌رێم ئاسایی بووه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 12 رۆژدا كۆمپانیای داناغاز به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی جێبه‌جێ كرد.
پێش هاتنی وه‌رزی زستان پێویست بوو له كێڵگه‌كانی كۆرمۆر ئه‌و چاكسازییه ئه‌نجام بده‌ن
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووپات كراوه‌ته‌وه كه پێش هاتنی وه‌رزی زستان پێویست بوو له كێڵگه‌كانی كۆرمۆر ئه‌و چاكسازییه ئه‌نجام بده‌ن و به‌هۆیه‌وه كاره‌بای نیشتمانی كه‌می كردبوو.
"تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ستیان به زیادكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی بڕه غازی پێویست بۆ وێستگه‌كان ئاسایبوونه‌وه" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با وا نووسراوه .
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه دۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری تێداكرابوو به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك ناوچه به‌ته‌واوی كه‌م كرابوویه‌وه.