حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو و پێوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامن له گفتوگۆكان و ئێسته پێوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی باشدان.
پێوه‌ندی باش هه‌یه له باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا له ئاستێكی باشدان و به‌رده‌وام له گفتوگۆ و پێوه‌ندیداین بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێوه‌ندی باش هه‌یه له باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو و پشكی هه‌رێم.
دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی یه‌كێك له پێشینه‌ی كاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستاو به‌غدا بووه له‌و چوارچێوه‌یه‌ش چه‌ندان جار سه‌ردانی شاندی هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام دراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی