ئینجۆی 10 یه‌كێكه له نوێترین مۆبایله‌كانی هواوی كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر ناوازه‌یه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و له‌ڕووی كوالێتییه‌وه پرۆسێسه‌ره‌وه زۆر به‌هێزه، ئه‌مه‌یش وای كردووه بتوانێ ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵێ‌و كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی له تازه‌ترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی "ئینجۆی 10"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كان و خاوه‌ن كوالێتییه‌كی ناوازه‌یه.
هواوی جوانترین کامێرای بۆ داناوە
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه كامێراكانی دواوه‌ی 30 مێگاپێكسڵن كه ئه‌مه‌یش وای كردووه وێنه‌ی ناوازه بگرن و ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكه‌ن له‌ڕووی كامێراوه.
هواوی سه‌باره‌ت به خێرایی و تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كه ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه خاوه‌نی ڕامی چوار گێگابایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت، هه‌روه‌ها سیسته‌می خێرای بۆ دانراوه و پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه و وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.