ته‌رمى جه‌نه‌ڕاڵى پایز له‌ ماڵه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌

:: PM:09:36:22/10/2019 ‌
كەمێك لەمەوبەر تەرمی شاعیر حەمە عومەر عوسمان ناسراو بە جەنەڕاڵی پایز لە سلێمانی لە ماڵەكەی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەكی تەناهیی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كەمێك لەمەوبەر لە ماڵەكەیدا تەرمی شاعیر حەمە عومەر ناسراو بە جەنەڕاڵی پایز لە ماڵەكەی دۆزرایەوە.

 تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد، تەرمەكە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستە پۆلیسی سلێمانی هیچ زانیارییەكی لەوبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە. هاوكات ئێستە تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم