مریه‌م فارس وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی دیاری لبنان به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی "جایدن"ه‌وه ده‌كات و بانگه‌شه دژی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌م به‌شداری كردنه‌ی مریه‌م فارس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه ده‌ستخۆشیان لێ كردووه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی، مریه‌م داوای ڕووخانی حكوومه‌ت و شۆڕش دژی گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
بانگه‌شه دژی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌كات
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له ڤیدیۆیه‌كدا مریه‌م و كوڕه‌كه‌ی به زمانی فڕه‌نسی دوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و له پاڵیدا نووسیویه‌تی، منداڵان هیوای داهاتووی وڵاته‌كه‌مانن.
ڕۆژی هه‌ینی 18ی تشرینی یه‌كه‌م، سەتان هەزار كەس لە شارەكانی لبنان ڕژانە سەر شەقام و درووشمی هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتیان بەرز كردەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریان كرد، لەوكاته‌وه تاكو ئێسته خۆپێشاندانه‌كان له لبنان به‌رده‌وامه و تاكو دێت پشتوانی زیاتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
مریه‌م فارس، ته‌مه‌ن /36 ساڵه/ لە وڵاتی لبنان لەدایک بووە، له ساڵی 2014 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كردووه و کوڕێک و كچێكی هه‌یه و بەهۆی سەرنج ڕاکێشی و لەش و لارە ڕێکەیەوە، هەوادارێکی زۆری هەیە لە جیهاندا، له باشووری لبنان ژیاوه، باوكی دیزاینه‌ری زێڕ و ئه‌ڵماس بووه، دایكیشی دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی ئافره‌تانه، زۆربه‌ی ئه‌و عه‌زیانه‌ی ده‌یپۆشی دایكی بۆی دووریووه.