توركیا چوار سەرۆك شارەوانی سەر بە هەدەپە دوور دەخاتەوە

:: PM:11:18:22/10/2019 ‌

ئەمڕۆ سێشەم حكوومەتی توركیا چوار سەرۆك شارەوانی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە كارەكانیان دوورخستەوە و لە شوێنی ئەوان بەرپرسی تری حكوومەتی داناوە.

حكوومەتی توركیا هەدەپە بە بوونی پێوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، تۆمەتبار دەكات و تا ئێستە 12 سەرۆك شارەوانی سەر بەو پارتەی دوورخستووەتەوە لەوەتەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەو وڵاتە كە لە ئازاری ئەمساڵ هاتە ئەنجامدان، ئەوەش بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندی بە تیرۆر.

وەك نووسینگەی دوو لەو سەرۆك شارەوانیانە باسیان كردووە، سەرۆك شارەوانییەكانی هەریەك لە كایابینار و بسمیل و كوكاكوی لە هەرێمی دیاربەكر و سەرۆكی شارەوانی ئیرجیش لە هەرێمی وانی رۆژهەڵات دوورخراونەتەوە لە شوێنی ئەوان بەرپرسی حكوومەتی تر دانراوەن.

ئەوان بە تۆمەتی تیرۆر گیراون
روونیان كردەوە، سێ لەو سەرۆك شارەوانیانە بە تۆمەتی تیرۆر گیراون، لەوكاتەی نووسینگەی داواكاری گشتی دیار بەكر رای گەیاند كە سەرۆك شارەوانی بسمیل ئازاد كراوە، كاتێك توركیا لە مانگی ئابی رابردوو سەرۆك شارەوانییەكانی دیار بەكر و ماردین و وانی لادا كە سێ گەورە شارن و لە هەڵبژاردنەكان هەدەپە بردییەوە.  

ئەو پەرەسەندنە دوای هەڵوێستی نەیاری هەدەپە دێت لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان، پێش هەڵبژاردنی ئازاریش حكوومەتی توركیا 100 سەرۆك شارەوانیتری ئەو پارتەی دوورخستبووەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل