ماها فاجیرالونغكورنی پاشای تایلاند، هاوسه‌ره نوێكه‌ی سینینات وۆنغغاجیراباكدی له ته‌واوی ناسناوه شاهانه‌ییه‌كان و پله‌ی سه‌ربازی داماڵی، ئه‌مه‌یشی بۆ هۆكاری نه‌بوونی سۆز و په‌یمان بۆ خودی پاشا گه‌ڕانده‌وه، له‌لایه‌ن ژنه تازه‌كه‌یه‌وه.
هه‌واڵی داماڵینی شاژنه تازه‌كه له هه‌موو ناسناوێكی شاهانه و پۆستی سه‌ربازی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی كۆشكی شاهانه‌ی تایلاند بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، دوای سێ مانگ له هاوسه‌رگیری پاشا له‌گه‌ڵ سینیناتی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ژنه تازه‌كه به نه‌ریت و ئه‌ته‌كێتی كۆشكی شاهانه و ده‌رچوون له سۆز و خزمه‌تكردنی پاشا، بڕیاری سه‌ندنه‌وه‌ی ناسناوی شاهانه‌یی و پله سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ ده‌ركرا و له‌لایه‌ن پاشای وڵاته‌وه واژوو كراوه.
به‌هۆی ڕێزنه‌گرتن له ژنی گه‌وره‌ی پاشا و پاپه‌ندنه‌بوون به نه‌ریته‌كانی كۆشكی شاهانه له سه‌رجه‌م ناسناو و پۆسته‌كان داماڵرا
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌و جیا له‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ پاشا نه‌بووه، هاوكات ویستوویه‌تی، خۆی به‌رزترین له شاژنه سوسیدای هاوسه‌ری یه‌كه‌می پاشای تایلاند پێشان بدات، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پاشای تووڕه كردووه و ئه‌و بڕیاره‌ی له دژ ده‌ركردووه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ڕه‌وشتی ژنه تازه‌كه‌ی
پاشا بووه‌ته هۆی دابه‌شبوون و دروستكردنی ناكۆكی له نێو پیاوانی ئاینی و خه‌ڵك به گشتی، بۆیه له ته‌واوی پله سه‌ربازییه‌كان و ناسناوی شاهانه‌یی دوورخراوه‌ته‌وه.