كچ و كوڕێكی ئوسترالی له شاری نیوكاسلی ویلایه‌تی نیو ساوس وێلز ئاهه‌نگ و سه‌مای هاوسه‌رگیریان له شێوازه ئاساییه‌كه‌وه بۆ ڕاكردنێكی پێنج كیلۆمه‌تری گۆڕی، ئه‌مه‌یش هه‌مووانی شۆك كرد و زۆرێك له ئاماده‌بووان به‌رگه‌ی ئه‌و شێوازی ئاهه‌نگه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌گرت.
ڕۆژنامه‌ی "
بێرمینگهام مه‌یل"ی ئوسترالی بڵاوی كرده‌وه، لویزا و ویك گاردنه‌ر له ساڵی 2015 له یانه‌یه‌كی وه‌رزشی یه‌كتریان ناسی و له 2017یش پێوه‌ندی سۆزداری له نێوانیان دروست بوو و پاشان بڕیاریان دا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ساز بكه‌ن و وه‌ك دوو هاوسه‌ر ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
له‌جیاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری پێنج كیلۆمه‌تر ڕایان كرد
دوای ڕازیبوونی كچه‌كه به هاوسه‌رگیری و ده‌ستكردن به ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگی ماره‌بڕینیان، ویل بیرۆكه‌ی گۆڕینی شێوازه دووباره‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ لویزا باس كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌ردووكیان وه‌رزشوانن و ڕۆژانه پێنج كیلۆمه‌تر له هۆڵی وه‌رزشی ڕایان كردووه، بۆیه پێشنیازی كرد ئاهه‌نگه‌كه‌یه بۆ پێشبڕكێیه‌كه‌ی ڕاكردن بگۆڕن.
بووك بیرۆكه‌كه‌ی به‌دڵ ده‌بێت و بڕیاریان دا له سه‌عات حه‌وتی به‌یانی ئاهه‌نگه‌كه ساز بكرێ و 60 میوانیش به جلی وه‌رزشییه‌وه ئاماده‌بوون و ڕێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییه‌كه 45 خوله‌كی خایاند و دواتر به به‌شداری 662 كه‌س پێشبڕكێكه بۆ مه‌ودای پێنج كیلۆمه‌تر ده‌ستی پێ كرد و هه‌مووان تووشی شۆك بوون و به‌شێكیش ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وشێوه‌یه له‌و ڕۆژه گرنگه‌یان به سه‌رشێتی ناوبرد.