سی‌و رادفۆرد ژنێكی به‌ریتانیا و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناسناوی گه‌وره‌ترین خێزانی به‌ریتانیایان پێ دراوه، چونكه بۆ 22همین جار دووگیان بووه و شانازیش به‌و كاره‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌ك هه‌ر خستنه‌وه‌ی منداڵی زۆر، به‌ڵكوو زۆرێك له هاوسه‌ره‌كان زۆر به ده‌گمه‌ن منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌م كاره‌ی سی‌و كاردانه‌وه‌ی سه‌یری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌و خێزانه له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆیان له تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی نوێیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێنه‌ی تیشكی سۆنه‌ری سكی سیویان به ڕوونی خستووه‌ته ڕوو، كه به 22همین منداڵی دووگیانه.
خستنه‌وه‌ی 22 منداڵ ڕه‌نگه بۆ وڵاتێكی دواكه‌وتوو كارێكی ئاسایی بێ، به‌ڵام بۆ وڵاتێكی ڕۆژئاوا كه به‌ده‌ست ته‌نگژه‌ی كه‌می وه‌چه‌خستنه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن، حاڵه‌تێكی نائاسایییه
دووگیانییه‌كه‌ی
سی‌و له هه‌فته‌ی 15یه‌م دایه‌وه و له‌گه‌ڵ نویلی هاوسه‌ری هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چاوه‌ڕوانی ماوه‌یه‌كی ترن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌كه‌یان بزانن، هه‌رچه‌ند هه‌ردووكیان حه‌ز ده‌كه‌ن، له ڕه‌گه‌زی نێر بێ، چونكه ئێسته 21 منداڵیان هه‌یه و 10یان كوڕ و 11ی تریشیان كچه.
وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه‌یان كوڕ بێت، ئه‌و ڕێژه‌ی منداڵه‌كانیان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز نیوه به نیوه ده‌بێ، كه ده‌بێته 11 كوڕ و 11 كچ.
سی‌و یه‌كه‌م منداڵی له ته‌مه‌نی 14 ساڵی بووه و دوا منداڵیشی له ته‌مه‌نی 44 ساڵی هێنایه دنیا له ساڵی 2018 و ئێسته‌یش چاوه‌ڕوانی 22همین منداڵی ده‌كات.