دوای ته‌واوبوونی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئێسپه‌ر بۆ به‌غدا له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌جاح حه‌سه‌ن شمه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراقه و بڕیاره دوای گه‌یشتنی بۆ عێراق له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كۆ ببێته‌وه، هاوكات سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات، بۆ به سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق.
پێشبینی ده‌كرێ سه‌ردانی كوردستانیش بكات
تا ئێسته به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێسپه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستانیش دیداری هه‌بێت.
بڕیاره له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی
ئێسپه‌ر و به‌رپرسانی به‌غدا باس له ڕێككه‌وتنی ستراتیجی ته‌ناهی له نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و پرسی پاشماوه‌كانی تیرۆر و كاری به‌رده‌وام و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌خرێته به‌رباس، به تایبه‌ت دوای هێرشه‌كه‌ی توركیا كه پشتڕاستی هه‌ڵاتنی سه‌دان چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كراوه‌ته‌وه.