لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی سێكسی سەعدی پیرە ڕوونكردنەوە دەدات

:: AM:09:54:26/10/2019 ‌
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی پێوەندییەكانی یەكێتی ئاشكرای دەكات، پیرە كراوەتە ئامانجی پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی یەكێتی.

‎ئەمڕۆ شەموو 26ـی تشرینی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەعدی ئەحمەد پیرە هاتووە، لە كاتێكدا هەنگاوەكان بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چڕتر دەبنەوە و لە وادەی ئەنجامدانی كۆنگرە نزیك دەبینەوە، بەداخەوە چەند ڕۆژێكە لە چەند ئەكاونتێكی بەمەبەست دروستكراو چەند كورتە ڤیدیۆیەك و هەندێك دەنگی دروستكراوی تێكەڵكراو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكاندا بڵاو كراوەتەوە .

دەیانەوێت وەك ئامرازێكی ئاژاوەگێڕی بەخراپی و بە مەبەست بەكاری بهێنن
‎باس لەوەش كراوە، هەموو لایەك ئاگەدار دەكەینەوە كە ئەم بابەتە دوور و نزیك پێوەندی بە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نییە، هەروەها بەداخەوە هەست دەكەین دەستێكی ڕەشی گێرەشێوێن بەسوود وەرگرتن لە تەكنەلۆجیای سەردەم و ئەو پێشكەوتنانەی كە تەكنەلۆجیای دەنگ و ڕەنگ بەخۆوەی بینیوە، دەیانەوێت وەك ئامرازێكی ئاژاوەگێڕی بەخراپی و بە مەبەست بەكاری بهێنن.

‎ ڕوون كراوەتەوە، لە ناو هەموو كۆمەڵگەیەكدا كەسانێك هەبن دڵ پڕ لە قین و ئاژاوەگێڕبن بەتایبەتی لە سەروبەندی گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی تری ژیانی سیاسی كە ئێستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت و لەسەروبەندی ئامادەسازییە بۆ كۆنگرەی چوارەم .
ئەو ڕوونكردنەوەیەی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەعدی پیرە لە كاتێكدایە كەسێك بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ونبوونی منداڵ و ژنەكەی بڵاو كردووەتەوە و پەنجەی تۆمەتی بۆ لاهوور جەنگی بەرز كردووەتەوە و لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ شكاتی لێ‌ كردووە.



وشە - رامیار جەواد