هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ڕای گه‌یاند، به‌گوێره‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌كی ڕووسیا، سوپای سووریا بۆ ناوچه سنوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. داوایش ده‌كات ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكرێ.
دوای دانوستانێكی چڕ له‌گه‌ڵ رووسیا، ڕازی بووین به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای دانوستانێكی چڕ له‌گه‌ڵ رووسیا، ڕازی بووین به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان بۆ وه‌ستاندنی هێرشی توركیا كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی 22ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019.
"سوپای سووریا بۆ ناوچه سنوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و داوایش له رووسیا ده‌كه‌ین پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌كانی و ده‌رگای گفتوگۆی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و حكوومه‌تی ناوه‌ندی دیمه‌شق بكاته‌وه" هه‌سه‌ده وا ده‌ڵێ.
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ئاڵۆزی له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه و ئێسته پۆلیسی ڕووسیا چووه‌ته ناو چه‌ندان شاری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌یش له پێناو ڕاگرتنی هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.