ژماره‌یه‌ك له قوتابییانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كفری، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كیان ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌ستیان كردووه به ره‌نگڕێژكردنی دیواربه‌ندی قوتابخانه‌كان و كاره‌كه‌یان له قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی كه‌لاره‌وه ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی تشرینی دووه‌م، سه‌ردار حه‌مید مامۆستای به‌شی شێوه‌كاری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كفری به "وشه"ی راگه‌یاند، به هاوكاری قوتابیانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كفری، هه‌ریه‌ك له بێریڤان محه‌مه‌د و خه‌یاڵ حه‌سه‌ن و میران دلێر و دیلان مه‌هداوی و محه‌مه‌د قاسم و باكۆ سه‌ربه‌ست به سه‌رپه‌رشتی من وه‌ك مامۆستا، ده‌ستمان كردووه به ره‌نگڕێژكردن و دیواربه‌ندی قوتابخانه‌كان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م كاره‌مان خۆبه‌خشانه‌یه و له پلانماندایه به و‌ێنه‌ی گوزارشتكراو له خوێندن و جوانی سروشت، دیواربه‌ندی قوتابخانه‌كانی تری كه‌لار ئه‌نجام بده‌ین بۆ سه‌رنجڕاكێشانی قوتابیان و مامۆستایان، هاوكات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندن له شوێنه‌كانی تر.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی