هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی، له نوێترین پۆستیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوی كردووته‌وه، له ڕیكلامی فیلمێكی نوێ به‌ناوی "خێوه‌كانى ئه‌وروپا" كه وه‌ك ئه‌كته‌رێك ڕۆڵی تیادا ده‌گێڕێت و بڕیار وایه به‌م نزیكانه نمایش بكرێت، ده‌ركه‌وتن و گۆڕینى ڕه‌نگى قژى زیاتر له به‌رهه‌مه‌كه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕیكلامه له‌لایه‌ن هه‌یفاوه وای كردووه هه‌واداره‌كانی كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بێت بۆ ئه‌م ستایله نوێیه‌ی كه تا ئێسته به‌م شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه و نه‌یانبینیوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕه‌نگى قژى زه‌رد كردووه و ورووژێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
گۆڕینى ڕه‌نگى قژى زیاتر له به‌رهه‌مه‌كه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه
له فیلمى "خێوه‌كانى ئه‌وروپا" هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان "دیفا لبنانی و ئه‌حمه‌د فیشاوی و مسته‌فا خاتر و ئه‌رووی جوده" به‌شداریان كردووه، به‌لاچم ته‌نها باسى ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى هه‌یفا كراوه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو دنیادا ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانی هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا و ئێسته گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌یفا وه‌هبی له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 47 ساڵه و به شێوه‌ى ئاشكرا و فه‌رمى یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له دنیادا.