به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی مانچسته‌ری به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه، خراپی و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا هۆكارێكی به‌هێزی دروستبوونی هه‌وكردن و ئازاری ماوه درێژه به تایبه‌ت له جومگه‌كان، هاوكات مرۆڤ تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی تر ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه 13 هه‌زار كه‌سی خستووه‌ته ژێر تاقیكردنه‌وه، تا كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وای ئاسایی و شێ‌دار و ناله‌بار له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ بزانێت، له ئه‌نجام دا توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كه‌شوهه‌وای ناله‌بار كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و به رێژه‌ی 20% ئازار له جه‌سته‌ی مرۆڤ زیاد ده‌كات.
كه‌شوهه‌وای ناله‌بار به ڕێژه‌ی 20% ئازار له جه‌سته‌ی مرۆڤ زیاد ده‌كات
كه‌شوهه‌وای ناله‌بار له‌لایه‌ن توێژینه‌وانه واته بوونی باو و بۆران و به‌فر، به‌ڵام له حاڵه‌تی كه‌شوهه‌وای گه‌رم و باران، ئازار له جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك باران ده‌بارێت، مرۆڤ هه‌ست به ئارامی زۆرتر ده‌كات.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، ڕه‌شه‌با و به‌فر و ڕه‌هێڵه زیانی زۆر به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی ڕه‌قبوونی به‌سته‌ره‌شانه‌كانی جومگه‌كان، هه‌روه‌ها ڕۆیشتنی خوێن به نێو ده‌ماره‌كان هێواش ده‌كات، ئه‌مه‌یش پێوه‌سته به دروستبوونی ئازاره‌وه.