كۆمه‌ڵێك نه‌ریت و شت له‌ده‌وروبه‌رى مرۆڤن، هه‌ر چه‌نده مرۆڤ دۆستاییه‌تیان ده‌كات، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وان دوژمنن ئه‌گه‌رچی وه‌ك دۆستێك ده‌رده‌كه‌ون، یه‌كێك له‌وانه‌یش ته‌مبه‌ڵییه كه هه‌میشه وه‌ك دۆستێكى خۆشه‌ویست و شیرین خۆى به مرۆڤ ده‌ناسێنێ.
زۆرجار مرۆڤ ئه‌وه له بیر ده‌كات، ده‌بێت هه‌میشه خزمه‌تى ژیان و ته‌ندروستیى خۆى بكات، بۆیه وه‌ك خۆدزیینه‌وه خوو به هه‌ندێك نه‌ریته‌وه ده‌گرێت و دڵى خۆى پێ خۆش ده‌كات كه له راستییدا ئه‌و نه‌ریتانه دۆژمنن بۆ سه‌ر ژیان و ته‌ندروستیى مرۆڤه‌كه. له‌وانه: جگه‌ره‌كێشان، شیرینى، ئاڵووده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه كهولییه‌كان، جگه له‌مانه‌یش، هه‌ندێك دیارده‌ى تر هه‌ن، پێوه‌ندییان به ئاڵووده‌بوون نییه به‌ڵام زیانیان له‌وانه كه‌متر نییه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ دراوه، ئه‌وانیش بریتین له كه‌مته‌رخه‌مى و درۆكردن و ته‌مبه‌ڵى و چه‌ندان نه‌ریت و خوى تر‌ى نه‌رێنى.
لەم ڤیدیۆیەدا ئەوە دەخەینەڕوو کە ته‌مبه‌ڵى چییه و به‌كێ ده‌گوترێ ته‌مبه‌ڵ؟
ئاماده‌كردن/ فەیسەڵ خەلیل
مۆنتاژ/ رۆزی عه‌بدولره‌حمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..