شێوازی ژیان و كاری قورس و نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست، به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی لاوازبوون و ناسكبوونی ئێسكه‌كان داده‌نرێن، كه ئه‌مه‌ش مرۆڤ تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كات، بۆیه پێویسته وریا بن و بزانن چۆن ئه‌و هۆكارانه له‌ناو ده‌به‌ن، كه ئێسكه‌كان لاواز و كهمپتهو ده‌كات.
شاره‌زایان گرنگی و ته‌ندروست هێشتنه‌وه‌ی ئێسكه‌كان له پێش هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش داده‌نێن، چونكه زۆر كه‌س كاتێك گرفت له ئێسكه‌په‌یكه‌ریان دروست بێ، ئه‌گه‌ر مێشك و دڵ و كۆئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌یشیان بێ كێشه و ته‌ندروست بێ، به‌ڵام كاتێك به‌هۆی گرفتێكی ئێسكه‌وه له جووڵه و له توانای وه‌ستان ده‌كه‌ون، ئه‌وا ژیانیان لا تاڵ ده‌بێ و خۆزگه بۆ نه‌مان ده‌خوازن، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن كه ئاماژه‌ن بۆ ناسكبوونهوه و بێهێزی ئێسك له خواره‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: ناسكبوونهوهی نینۆكه‌كان، كاتێك نینۆكه‌كانت ته‌نك ده‌بێ و زوو ده‌شكێت، ئه‌وا بزانه ڕێژه‌ی كالیسیۆم له جه‌سته‌ت كه‌مه و پێویسته زیاتر ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی كالیسیۆمیان تێدا، به تایبه‌ت شیر و سه‌وزه پڕ گه‌ڵاكان.
دووه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای هه‌ڵگرتن به ده‌ست، كاتێك ده‌ستت لاواز ده‌بێ و ناتوانی شتی قه‌باره ئاسایی به ده‌سته‌كانت هه‌ڵبگریت، ئه‌مه ئاماژه‌یه كه ئێسكه‌كانت به‌ره‌و لاوازی ده‌چن، له‌م كاته پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی وردتان بۆ بكات و له‌م گرفته‌ی ڕووبه‌ڕووی ئێسكتان بووه‌ته‌وه ڕزگارتان بكات.
نه‌بوونی سیسته‌می خۆراكی ته‌ندروست هۆكارێكی سه‌ره‌كی لاوازبوونی ئێسكه
سێیه‌م: له پڕ شكانی
ئێسك، شكان ئازارێكی زۆری هه‌یه و كاتێكیش له حاڵه‌تێكی ئاسایی ئێسكێك له ئێسكه‌په‌یكه‌ری جه‌سته‌تان ده‌شكێت، یان زوو زوو ئازاری به‌رده‌كه‌وێ و ناتوانن جووڵه‌ی پێ بكه‌ن، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكه‌ن.
چواره‌م: كورتبوونه‌وه و بچووكبوونه‌وه‌ی باڵا، كاتێك مرۆڤ جه‌سته‌ی له پێش چاوی كه‌سه‌كان به‌ره‌و بچووكبوونه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه به‌هۆی لاوازی ئێسكه‌په‌یكه‌ری جه‌سته‌وه‌یه و ئه‌مه له دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ڕوو ده‌دا، به شێوه‌یه‌كی سروشتیش له 10 ساڵدا ئینجێك له بارسته‌ی ئێسكه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.