كاتێك به به‌رده‌وامی هه‌ست به بێهێزی و كه‌می
وزه ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌مه هۆكارێكی له پشته‌وه‌یه، زۆرجار فشاری ده‌روونی و گۆڕانی وه‌رز و شێوازی ژیان، گۆڕناكاری له له‌ش دروست ده‌كه‌ن و بێهێزی و بێ وزه‌یی تووشی مرۆڤ ده‌كه‌ن، كاتێك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوویت و ده‌ته‌وێ وزه‌ی له‌شت زیاد بكه‌یت و هێز و توانات بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه پێڕه‌و بكه.
یه‌كه‌م: گوێ له موزیك بگره، ڕه‌نگه به لاتانه‌وه سه‌یر بێ، به‌ڵام نوێترین توێژینه‌وه سه‌لماندوویه‌تی، تا گوێ له موزیكی زیاتر و به ده‌نگی به‌رزتر بگرن، توانای وزه‌ی له‌شتان زۆرتر ده‌بێت، چونكه ده‌روونی مرۆڤ ئارام ده‌كات و فشار و گرژی ناهێڵێت و وزه‌ی ته‌واوتان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێك هه‌ست به بێزاری و بێتاقه‌تی ده‌كه‌یت، ئه‌م هه‌نگاوانه پێڕه‌و بكه
دووه‌م: ڕووخسارت بشۆ، ئه‌مه به خێراترین ڕێ داده‌نرێ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وزه و تین و توانای جه‌سته، كاتێك هه‌ستت به بێزاری و ناڕێكی و بێهێزی جه‌سته‌ت كرد، خێرا ڕووخسارت بشۆ، ئه‌مه وا ده‌كات له ماوه‌یه‌كی كه‌م وزه و ئارامیت بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م ڕێیه زۆر باشتره له خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه.
سێیه‌م: پیاسه‌كردن، ئه‌گه‌ر به درێژایی ڕۆژ له‌سه‌ر كورسییه‌ك داده‌نیشیت، بێگومان ئاستی وزه‌ی له‌شت به ته‌واوی كه‌م ده‌كات و گرژی و فشار ڕووت تێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك به پیاسه‌یه‌ك و ڕێ ڕۆیشتن ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عاتیش بێ، وزه‌ی پێویست بۆ جه‌سته‌ت ده‌گه‌ڕێنیته‌وه.
چواره‌م: بنێشت بجوو، جوینی بنێشت ته‌نیا بۆنی ناو ده‌م خۆش ناكات، به‌ڵكوو ده‌روونی مرۆڤ جێگیر و ئاستی وزه‌ی له‌شیش به‌رز ده‌كاته‌وه، توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه جوینی بنێشتی نه‌عنا بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له به‌یانیان به ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌ت چالاك و پڕ وزه ده‌كات.