"هونه‌ری وه‌رگێڕان" كتێبێكی نوێی ژیڤان به‌كره كه بڕیاره به‌منزیكانه چاپ بكرێ و دواتر له سه‌رجه‌م ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشیی به‌رده‌ست و بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م كتێبه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت، به‌شی یه‌كه‌میان له‌باره‌ی وه‌رگێڕانه و نووسه‌ر قسه و بۆچوونی خۆی له‌مباره‌یه‌وه خستووه‌ته ڕوو، به‌شی دووه‌میش له‌و چاوپێكه‌وتنانه پێك دێت، كه نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌رگێڕی به‌توانا له‌باره‌ی وه‌رگێڕانه‌وه ئاماده‌ی كردوون.
له كتێبه‌كه‌دا چه‌ندان لایه‌نی گرنگی له‌باره‌ی وه‌رگێڕان تیشكی خراوه‌ته سه‌ر، وه‌رگێڕه به‌شداره‌كانی ناو كتێبه‌كه، به بۆچوونی خۆیان پرسه‌كانیان وه‌ڵام داوه‌ته‌وه.
له‌ناو وه‌رگێڕه بەشدارەکانی ئەم کتێبەدا مامۆستا "عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده"ی تێدایه كه نزیكه‌ی نیو سه‌ته‌یه خزمه‌ت به بواری وه‌رگێڕان ده‌كات
دیمانه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه له ڕۆژنامه و گۆڤاری جیاجیادا پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاپ بكرێ و له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشیی كوردستاندا بڵاو بكرێته‌وه.
ژیڤان به‌كر نووسه‌ری كتێبه‌كه به "وشه"ی گوت: ئه‌م كتێبه ئه‌زموونی چه‌ند وه‌رگێڕێكی به‌توانایه، ده‌مێكه له‌و پانتاییه ڕه‌نجیان كێشاوه و ماندوو بوون، بۆیه منیش ئیشم له‌سه‌ر ده‌رخستنی گه‌وهه‌ری ده‌ریای هزری ئەوان كردووه.
زیاتر ده‌ڵێ: له‌ناو وه‌رگێڕه‌كاندا مامۆستا "عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده"ی تێدایه كه نزیكه‌ی نیو سه‌ته‌یه خزمه‌ت به بواری وه‌رگێڕان ده‌كات، بێگومان ئه‌زموونی پیاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك مامۆستا بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو گرنگه، كورتكردنه‌وه‌ی ڕێی فێربوونن له‌م بواره‌دا.