بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی گرنگ لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماوەی كۆتاهاتنی ئۆتۆمبێلە تابلۆ كاتییەكانەوە دەردەكات.
ئەمڕۆ دووشەم چواری تشرینی دووەم، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم كە ئاراستەی هاتوچۆی شارەكان كراوە، بڕیار دراوە بەڕاگرتنی غەرامەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وادەی خۆیدا تۆمار ناكرێن.
ڕوون كراوەتەوە، بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بۆ یەكەمجار ڕۆژی دوای كۆتاهاتنی ماوەی تۆماركردنەكە، ئەگەر پشووی فەرمی بوو، جا بەهەر شێوەیەك بێت و ماوەكە ی هەرچەندە بێت، ئەوا دەكرێت ڕۆژی دوای پشو و پێش پشووەكەش هەرچەندێك پشوو بوو بكرێتە (سەماح) بۆ خاوەنەكەی تۆمار بكرێت و غەرامە نەكرێت.
ئەگەر پشووی فەرمی بوو، جا بەهەر شێوەیەك بێت و ماوەكەی هەرچەندە بێت
ئەو بڕیارەی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە غەرامەی ڕۆژێك درەنگ كەوتن لە تابلۆكردنی ئۆتۆمبێل، بە ملیۆنێك دینار دیاری كرابوو و هاووڵاتی هەبوو كاتەكەی لە ڕۆژی هەینی كۆتایی دەهات یان بەر پشووەكانی ئادار دەكەوت، دەبوو غەرامەكە بدات.