له ڕۆژئاواى كوردستان، كه‌ناڵى
"غه‌د"ى سوورى ڕۆژنامه‌نووسێكى ئافره‌ت ده‌نێرێت بۆ ڕووماڵكردنى هه‌واڵى ئه‌و ناوچه‌یه، له‌و كاته‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كارى خۆى ده‌كات، سه‌ربازانى سووپاى هاوبه‌شى ڕووسى و توركى دێنه ناوچه‌كه و به عه‌ره‌بییه‌كى لاواز پێى ده‌ڵێن له‌و ناوچه‌یه 100 مه‌تر دووركه‌وێته و كاره‌كانى ڕابگرێت.
به پاڵه‌وان ناوى هاتووه
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه وه‌ك له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان به پاڵه‌وان ناوى هاتووه ڕووبه‌ڕووى سه‌ربازێكى توركى ده‌بێته‌وه پێى ڕاده‌گه‌یه‌نێت من له‌ناو خاكى سووریام و پێویست ناكات من دوور بخه‌یته‌وه، ئێره خاكى توركیا نییه، كه‌ى هاتمه ناو خاكى توركیا، تۆ ده‌توانى قسه بكه‌یت.
سه‌ربازه توركه‌كان به بیستنى ئه‌م گوته‌یه، شه‌رمه‌زارى دایان ده‌گرێت و له‌به‌ر بوونى كامێرا كه‌مێك له ڕۆژنامه‌نووسه‌كه دوور ده‌كه‌ونه‌وه، خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و خانمه‌یان به پاڵه‌وان باس كردووه و پێیان ده‌ڵێن: له به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته به هه‌ڵوێستتر بووه كه تا ئێسته هیچ شتێكى له به‌رانبه‌ر چوونه‌ه‌ژووره‌وه‌ى سووپاى توركیا بۆ ناو خاكى ئه‌و وڵاته و ڕۆژئاوى كوردستان نه‌كردووه.
له نۆى مانگى رابردوو، هێزه‌كانى توركیا به هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى توركیا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى كوردستان له ناو سنوورى سووریا.
ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى نێوده‌وڵه‌تى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كه وه‌ستێنرا، به‌ڵام تا ئێسته هێزه‌كانى توركیا پاشه‌كشه‌یان له‌و ناوچانه نه‌كردووه كه له هێرشه‌كه داگیریان كردبوو.