هێلكه به یه‌كێك له خۆراكه گرنگ و پڕ پرۆتینه‌كان داده‌نرێ و ڕێژه‌یه‌كی باشی كالیسیۆمی تێدایه و زۆر سوود به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئایا توێكڵه‌كه‌ی چ سوودێكی هه‌یه و خواردنی چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌هێنێت.
پێكهاته‌ی توێكڵی هێلكه پڕه له كالیسیۆم و ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتین و كانزاكانی تێدایه و توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه نزیكه‌ی 40%ی توێكڵی هێلكه له كالیسیۆم پێك دێ، كه پێویستی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بۆ كالیسیۆم له ڕۆژێكدا پڕ ده‌كاته‌وه.
كالیسیۆم كه به پێویستترین كانزا داده‌نرێ، بۆ پته‌وكردن و به‌هێزكردنی ئێسكی مرۆڤ، پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕۆژانه ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه كالیسیۆمیان تێدایه، به‌مشێوه‌یه له لاوازی ئێسك و زوو شكان ڕزگارتان ده‌بێت، بۆ ئه‌وانه‌یشی كه كێشه و نه‌خۆشی ئێسكیان هه‌یه، ئه‌وا خواردنی توێكڵی هێلكه به چاره‌سه‌رێكی سیحری داده‌نرێت.
به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك داده‌نرێت
جیا له به‌هێز هێشتنه‌وه‌ی ئێسك، توێكڵی هێلكه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ هێشتنه‌وه‌ی جومگه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ به پته‌وی و چڕی كڕكڕاگه و به‌سته‌ره شانه‌كان زیاد ده‌كات.
ئه‌گه‌ر
توێكڵی هێلكه به قه‌باره‌ی گه‌وره بخۆن، ئه‌وا زیانی زۆرتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ده‌بێته هۆی زامداركردنی ناوپۆشی ده‌م و گه‌روو و سورێنچك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توێكڵی هێلكه‌یه‌كی كوڵاو بهاڕن و له‌گه‌ڵ خواردن یان شه‌ربه‌ت تێكه‌ڵی بكه‌ن و بیخۆنه‌وه، ئه‌وا سه‌رجه‌م سووده‌كانیتان پێ ده‌گات، به‌ڵام پێویسته وریاییش بن زۆر خواردنی زیانی گه‌وره به گورچیله‌كانتان ده‌گه‌یه‌نێت.