دڵته‌نگی و
خه‌مۆكی و ڕه‌شبینی ئه‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ن كه ده‌روونی مرۆڤ به ته‌واوی ناڕه‌حه‌ت و نائارام ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی داتاكانیش زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌ده‌ست خه‌مۆكییه‌وه ده‌ناڵێنن، لێره‌دا گرنگترین نیشانه‌كانی تووشبوون به خه‌مۆكیتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: دڵته‌نگی و برسیه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی بوون، به‌رده‌وام هه‌ست به دڵته‌نگی و نائومێدی ده‌كه‌ن و زۆر به خێراییش برسیان ده‌بێ و ڕۆژانه چه‌ند جارێك زیاتر له خه‌ڵكی ئاسایی خواردن ده‌خۆن.
دووه‌م: سه‌رقاڵبوونی هزر و هه‌میشه بیركردنه‌وه، ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی بوون، به‌رده‌وام لێكدانه‌وه له نێو هزری خۆیان بۆ ڕووداو و دۆخه جیا جیاكان دروست ده‌كه‌ن و به گومانه‌وه له ئه‌گه‌ره‌كان ده‌ڕوانن و هه‌میشه له دوودڵی ده‌مێننه‌وه و زۆر به خێراییش تووڕه ده‌بن.
ئه‌م نیشانانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه تووشی خه‌مۆكی بویته‌وه و پێویسته بێ شه‌رم سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌یت
سێیه‌م: هه‌ستی بێ سوود، ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م گرفته ده‌بن، به به‌رده‌وامی بیرۆكه و هه‌ستی سه‌یر و جیاوازیان لا دروست ده‌بێ، كه هیچ سوودێكی بۆ خۆیان و ژیانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان نییه، بۆ نموونه هه‌میشه باشترین چاره‌سه‌ر به دووركه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك و ژیان دوور له خێزان و كه‌سوكار و ئازیزان به باشتر ده‌زانن.
چواره‌م: هه‌ست به تاوانكردن، هه‌موو مرۆڤێك كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك و كارێكی خراپ ده‌كات، هه‌ست به تاوان ده‌كات، تا ئێره ئاسایییه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م حاڵه‌ته هێنده قووڵ و ورد بكه‌نه‌وه، كه هه‌میشه سزای خۆتان بده‌ن و خۆتان به تاوانبار بزانن، ئه‌مه نیشانه‌یه‌كه له‌وه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی بوون.
پێنجه‌م: كه‌سی تووشبوون به خه‌مۆكی تووشی زۆر ئازاری ماوه درێژ ده‌بێته‌وه، وه‌كو ژانه‌سه‌ر و ناڕێكی سیسته‌می هه‌رس و دروستبوونی ئازار له كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌روه‌ها هه‌ستكردن به شه‌كه‌تی و ماندووبوون و له ده‌ستدانی وزه، چێژ نه‌بینین له خواردن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار توانای خواردنیشیان نابێ.