پشووی ڕۆژی یەكشەم هەڵوەشایەوە

:: AM:09:01:05/11/2019 ‌
پشووی ڕۆژی یەكشەم هەڵدەوەشێتەوە و دەوامی فەرمانبەران ئاساییە و ڕۆژی شەموو پشووە و یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی تشرینی دووەم، بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" ڕۆژی یەكشەم دەكاتە 13ـی ڕەبیع ئەوەل پشوو نییە، بەڵكو ڕۆژی شەموو 12ـی ڕەبیع ئەوەلە پشوو دەبێت لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ساڵنامەی كۆچی ڕۆژی شەموو 12 ڕەبیع ئەوەڵە 
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەپێی ساڵنامەی كۆچی ڕۆژی شەموو 12ى ڕەبیع  ئەوەڵە كە دەكاتە نۆی تشرینی دووەم  ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەرە.

بەگوێرەی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵانە لە رۆژی 12ی رەبیع ئەوەل بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشووی فەرمی و پشووەكەش سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەمساڵیش ئەم رۆژە هاوكات دەبێت بە رۆژی نۆی تشرینی دووەمی 2019 كە دەكاتە رۆژی شەموو.

لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك پشوو هەن بە یاسا ڕێكخراو زۆرترین پشووەكانیش لە مانگی ئادارن كە پشووەكانی ڕاپەڕین و كیمیاباران و نەورۆز لە خۆ دەگرێت.



وشە - رامیار جەواد