نه‌فه‌ل عه‌بدولستار نه‌بی شه‌ریف /٢٩ ساڵ/ كه له بنچینه‌دا خه‌ڵكی زاخۆیه و له دیاربه‌كری باكوری كوردستان له دایك بووه و ئێسته له دهۆك ده‌ژی, به‌ر له پێنچ ساڵ به‌شی دروونناسی له زانكۆی دهۆك ته‌واو كرد، له رۆژی ده‌رچوونی تا ئێسته به به‌رده‌وامی كار و چالاكی له‌گه‌ڵ رێكخراوه جۆراوجۆره‌كان به خۆبه‌خشی ده‌كات.
جیاوازی نه‌فه‌ل له‌وه‌دایه كه زۆر به گه‌رموگوڕی كاری خۆبه‌خشی ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌رییه‌كانی ده‌روونی، به‌رده‌وام هاوكاریی خه‌ڵك ده‌كات.
خزمه‌تی ده‌روونیم پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان كردووه
خۆی بۆ ”وشه" گوتی، "جگه له كاركردنم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو رێكخراوی (ASB) و (GIZ ) ئه‌ڵمانی، خزمه‌تی ده‌روونیم پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان كردووه, جگه له خزمه‌تی ده‌روونی، له زۆر كار و چالاكیی رێكخراوه‌كان وه‌ك رێكخراوی مافی مرۆڤ و تۆڕی هاوئاهه‌نگی رێكخراوه‌كان و گرووپی رێكخراوی خۆبه‌خشه‌كانی دهۆك و زۆری تر، به خۆبه‌خشی به‌شداریم كردووه و درێغیم نه‌كردووه.
ئه‌وه‌یشی گوت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاركردن له بواره‌كه‌ی خۆمدا بۆ ده‌رچووه‌كان زۆر قورس بووه، ئه‌وه بووه‌ته یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی هانی دام كاری خۆبه‌خش بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چونكه بڕوانامه‌م ده‌روونناسییه، ده‌بێ هاوكاری ده‌روونی پێشكه‌شی خه‌ڵك بكه‌م، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕ و ته‌نگژه‌ی ئابووری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی تووشی زۆر كێشه‌ی ده‌روونی كردووه.
"كۆمه‌ڵێك به‌رنامه و ئاواتم هه‌ن و داوا له داوده‌زگا حكوومییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كه‌م هاوكارم بن تا زیاتر خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌مان بگه‌یه‌نم، تا هه‌موومان دوور بین له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان و ببینه پردێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی دڵ و ده‌روون" نه‌فه‌ل وای گوت.
وشه/ دهۆك- دێژین سدقی