گەشەی ئابووری ئەمەریكا و خواست لەسەری نرخی نەوت بەزر كردەوە

:: PM:02:06:05/11/2019 ‌
لەسەر بنەمای پێشبینی خواستی زیاتر لەسەر نەوت و نزیكبوونەوەی ئەمەریكا و چین لە رێككەوتن لە بارەی بازرگانی ئازاد، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان هەڵكشانی تۆمار كرد.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی تشرینی دووەم، بەپشت بەستن بە ئەگەرەكانی خواستی زیاتر لەسەر نەوتی خاو، گەشەی دەرفەتی كار لە ئەمەریكا و ئەگەری رێككەوتنی ئەمەریكا و چین لەم مانگەدا لەسەر بازرگانی ئازاد، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی بەرزبوونەوەی تۆمار كرد.
بەگوێرەی بۆرسەی برێنت بۆ نەوتی خاو، ئەمڕۆ سێشەم نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 62 دۆلار و 13 سەنت بووە، بەمەش 44 سەنت چووەتە سەر نرخەكەی كە دەكاتە 0.7%.
خواست لەسەر نەوت و نزیكبوونەوەی ئەمەریكا و چین نرخی نەوتی بەرز كردەوە


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی رابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.
شیكەرەوانی بازاڕی نەوت دەڵێن، ژمارەكانی گەشەی دەرفەتی كار لە ئەمەریكا لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو، هەروەها ئامارەكانی دوو مانگی رابردووی بازاڕی ئەمەریكی، ترس و دڵەڕاوكێی لە سستی گەشەی ئابووری ئەمەریكی رەواندەوە كە پێشتر هۆكارێك بوو لە دابەزینی نرخی نەوت.



وشە - فه‌رمان سادق