مامۆستایه‌كی شاری هه‌ولێر به‌په‌ت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی خنكاند و تا ئێسته هۆكاری خۆ خنكاندنه‌كه‌ی نازانرێ.
مامۆستایه‌كه ناوی (گ.ح) و هاوسه‌رگیری كردووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مامۆستایه‌ك له شاره‌دێی به‌حره‌كه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری له ماڵه‌كه‌ی خۆی خنكاندووه و ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی له هه‌ولێر كراوه.
شایه‌تحاڵه‌كه گوتی، مامۆستایه‌كه ناوی (گ.ح) و هاوسه‌رگیری كردووه و ته‌مه‌نی /35/ ساڵه، به‌ڵام تا ئێسته هۆكاری خۆ خنكاندنه‌كه‌ی نازانرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خۆ كوشتن ڕووی له زیادبوون كردووه به‌گوێره‌ی قسه‌ی توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێكی سه‌ره‌كی خۆ كوشتن پێوه‌ندی به ته‌نگژه‌ی دارایی و بێ كارییه‌وه هه‌یه.