"مرۆڤ سهندوقێكى تاریكه له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌كه‌مان چه‌ندان نهێنى هه‌بێت" ئه‌مه یه‌كێكه له بنه‌ماكانى ده‌روونناسى، كاتێك قسه له‌سه‌ر نهێنى هه‌ر مرۆڤێك ده‌كه‌ین ده‌بێت ئه‌و بنه‌مایه‌مان له‌به‌ر چاو بێت، ئه‌وه‌یشمان له بیر بێت هه‌ندێك جار به هۆى ئاشكراكردنى نهێنییه‌كه‌وه زۆر كاره‌ساتى گه‌وره روو ده‌ده‌ن.
زۆربه‌ى
گه‌لانى دنیا به شێوازى جۆراوجۆر له په‌ند و قسه‌ى نه‌سته‌قى خۆیان باسیان له چۆنیه‌تى پاراستنى نهێنى كردووه و هه‌ر یه‌كه‌شیان هانى رۆڵه‌كانى داوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى نهێنیپارێزى بكه‌ن، بۆ نموونه له كولتوورى كورداوهرى هاتووه "زمان به‌ڵاى سه‌ره" واته ئه‌و كاته‌ى به هۆى زمانه‌وه نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وا سه‌رى مرۆڤه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مه‌یش گرنگى پاراستنى نهێنى دیار ده‌كات له ژیانى مرۆڤ و ته‌نانه‌ت نهێنیپارێزى شێوازێكه ژیانى مرۆڤ رێك ده‌خات و هه‌ندێك جاریش به پێچه‌وانه‌وه كار له پێوه‌ندییه‌كانى ده‌كات و زیان به چه‌ندان ره‌هه‌ندى ژیانى ده‌گه‌ینێ.
به ئاشكراكردنى نهێنى زۆرجار خۆت تووشى كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌یت كه هى تۆ نییه
نهێنى چییه؟
نهێنى هه‌ر شتێكه كه تۆ ناته‌وێ خه‌ڵك ئاگادارى بن. ره‌نگه ئه‌مه چه‌ندان ئاستى جیاوازى هه‌بێت، له‌وانه نهێنى هه‌ست و سۆز و ده‌روونى، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ستى خۆشه‌ویستیت بۆ كه‌سێك هه‌بێت یان به پێچه‌وانه‌وه رقت له كه‌سێك ببێته‌وه. نهێنى كه‌سى، بۆ نموونه شكستى خۆت و پێوه‌ندییه زۆر تایبه‌ته‌كان و رابردووت، هه‌روه‌ها نهێنى كه‌سانى تر، بۆ نموونه كه‌سێك ده‌رده‌دڵى له‌لاى تۆ كردووه و نهێنى دركاندووه، یان تۆ به شكستێكى ئه‌و ده‌زانیت. جۆرێكى نهێنى خێزانه نموونه كێشه‌كانى ناو خێزان و ئه‌ندامانى، نهێنى كاركردنت بۆ نموونه ئه‌و ده‌زگایه‌ى تۆ كارى تێدا ده‌كه‌یت هه‌ندێك نهێنى كاركردنى هه‌یه له‌وانه‌یه تۆ له كۆمپانیایه‌ك كار بكه‌یت ركابه‌رى زۆر بێت. نهێنى تریش هه‌یه له سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت، نموونه نهێنى ته‌ناهى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى.
ئه‌وه‌ى ئێمه لێره‌دا باسى ده‌كه‌ین هه‌موو جۆره‌كانى نهێنى ده‌گرێته‌وه، ته‌نها ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و ته‌ناهى نه‌بێت كه له‌بوارى تایبه‌تى خۆیان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
چ كاتێك له نهێنییه‌كانت ناترسییت ؟
"خۆ پاراستن له چاره‌سه‌رى باشتره" ئامۆژگارییه‌كى كۆنه له بوارى ته‌ندروستى، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا بۆ زۆر بوارى تر‌ى ژیانت ده‌بێت. له‌م بواره‌یشدا كه ئێمه باسى ده‌كه‌ین گرنگه ده‌كرێ وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كان سه‌یریان بكه‌ین. لێره‌دا پرسیاره‌كه به شێوه‌یه‌كى تر دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، چ كاتێك وا ده‌زانى نهێنییه‌كانت هه‌ڕه‌شه نیین له‌سه‌ر تۆ؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كاته‌یه كه تۆ خاوه‌ن نهێنیهكى ئه‌و تۆ نه‌بیت. واته له‌م بواره‌دا بارت سووك بێت. ئایا ئه‌مه ده‌كرێت؟ شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌مه كارێكى ئاسانه ئه‌گه‌رهاتوو هه‌ر كه‌سێك ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكات:
زۆرجار كه‌موكوڕییه‌كانى مرۆڤ نهێنى نیین
یه‌كه‌م: له شوێنى هه‌ڵه مه‌به و هه‌ڵه مه‌كه. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵه ده‌كه‌ن و دڵنیایشن له‌و كارانه‌ى كردوویانه هه‌ڵه‌ن. كاتێك مرۆڤێك هه‌ڵه‌ى نه‌كردبێ و به شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى رابردوویه‌كى پاكى هه‌بێت ئه‌وا هیچ شتێك نابێته نهێنى و له ئاشكرابوونى ناترسێ.
دووه‌م: چاودێرى ژیانى كه‌سانى تر مه‌كه و ده‌ست مه‌خه ژیانییانه‌وه. كه‌سانێك هه‌ن زۆر چاودێرى هه‌ڵسوكه‌وتى كه‌سانى تر ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته به‌مه‌ش به نهێنى ئه‌وان ده‌زانن و زانیارى زیاتریان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه هه‌گبه‌ى رابردووى كه‌سانى تر، كاتێكیش قسه ده‌كه‌ن و نهێنییه‌كانى ئه‌وان ئاشكرا ده‌كه‌ن ئه‌وا خۆیان تووشى كێشه و كه‌سانى تریش تووشى نائاسووده‌یى ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راستیت داكۆكى له هه‌موو شته‌كانى خۆت بكه. تۆ ئه‌گه‌ر له رابردووت هه‌ڵه‌یه‌كت كردووه ئێسته دڵنیاییت جارێكى تر ناگهڕییتهوه سه‌رى ئه‌وا هیچ كاتێك ئاشكرابوونى ئه‌م رابردووهت به هه‌ڵه مه‌زانه.
چواره‌م: هه‌ندێك كه‌موكوڕى هه‌ن نهێنى نیین. هه‌ندێك كه‌س به‌هۆى ئه‌وه‌ى متمانه‌یان به خۆیان نییه، ئه‌وا زۆر شتى خۆیان به نهێنى ده‌زانن كه له راستییدا نهێنى نیین، بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س بارى دارایى خۆى ده‌شارێته‌وه، یان بارودۆخێكى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ك پێگه و كه‌موكوڕى تر ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك ده‌بێت له‌وه دڵنیا بێت هیچ كه‌سێك بێ كه‌موكوڕى نییه.
پێنجه‌م :
ده‌رده دڵ لاى كه‌سێك مه‌كه كه ده‌رمانى تۆى لا نییه. كاتێك ده‌ته‌وێ نهێنییه‌كى خۆت ئاشكرا بكه‌یت یان دهردهدڵێك بكه‌یت به‌ر له هه‌موو شتێك بپرسه ئه‌و كه‌سه چ پێوه‌ندییه‌كى به خه‌مه‌كانى تۆیه؟ بۆ نموونه هیچ پێویست به وه ناكات لاى كه‌سێك كه ته‌نیا هاوكارێكى دوورتره له كار، باس له نهێنیه‌كانى خێزان و ماڵه‌وه‌ت بكه‌یت. یان كه‌سێك له پاس له ته‌نیشته‌وه دانیشتووه باسى بارى ئابوورى خۆتى بۆ بكه‌یت.
چه‌ند هه‌ڵه كه‌متر بكه‌یت نهێنیت كه‌متره
ئاشكرا كردنى نهێنى چ زیانێكى هه‌یه؟
به‌گوێره‌ى جۆرى نهێنییه‌كان زیانه‌كانى ئاشكرابوونى نهێنییه‌كان ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه ئاشكراكردنى نهێنى هاوسه‌رێك له‌وانه‌یه زیان به پێوه‌ندى خێزانى ئه‌و بگه‌ینێ، ئاشكراكردنى نهێنى كۆمپانیاییه‌ك زیانى ئابوورى هه‌بێت. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نه‌زانى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نهێنییه‌كان ئه‌م زیانانه‌ى ده‌بێت:
1-كه‌سایه‌تیت لاواز ده‌رده‌كه‌وێت
2- زیان به پێگه‌ى كۆمهلایهتیت ده‌گات
3- متمانه‌ى خه‌ڵك له ده‌ست ده‌ده‌یت
4- پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیت تێك ده‌چێت
5- خۆت تووشى هه‌ندێك كێشه ده‌كه‌یت كه هى تۆ نیین