گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، له‌هه‌ر شوێنێك بزانن كاری له‌شفرۆشی ده‌كرێت ده‌گیرێن و سزا ده‌درێن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یش ده‌كه‌ن خه‌ڵكی هه‌ولێر نین و له ئێرانه‌وه هاتوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی تشرینی دووشه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وانه‌ی كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و ده‌گیرێن خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و زیاتر ئێرانی به مه‌به‌ستی ئه‌وكاره دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وانه‌ی ده‌گیرێن رێككاری توند به‌رانبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر و سزاش ده‌درێن
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه خه‌ڵكی هه‌ولێر له به‌رهۆكار كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی خۆیان ئه‌وكاره ناكه‌ن و قبووڵیشی ناكه‌ن ئه‌و كارانه له شاره‌كه‌دا هه‌بێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌گیرێن رێككاری توند به‌رانبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر و سزاش ده‌درێن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له به‌ر دوو هۆكار ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ئه‌وانیش خراپی دۆخی ئابووری و تێكچوونی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كانیانه.
به‌پێی عورف و یاسا له هه‌رێمی كوردستان كاری له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه كراوه و له‌ماوه‌ی ڕابردوویش چه‌ندان باندی له‌شفرۆشی گیراون كه ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌یان خه‌ڵكی كوردستان نین و له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وكاره هاتوون.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم