وەزارەتی دارایی لیستی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

:: AM:08:10:06/11/2019 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ڕاگەیاند و سبەی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكان بە "وشە" دراون سبەی مووچە دابەش دەكرێت و لیواكان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد، ڕۆژی یەكشەم مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت.

پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت 
هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد