كۆمپانیای گێمبالای ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد، كه ده‌ستی كردووه به دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی پۆرش و مكلارین و فێراری، له‌وانه‌وه جۆره ئۆتۆمبێلێكی تری زۆر ناوازه‌ی دروست كردووه به ناوی بوگاتی چیرۆن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی دزه‌ی پێكراوه، دیزاینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله‌ی
گێمبالا زۆر ناوازه و سه‌رنجڕاكێشه و تا ئێسته هیچ ئۆتۆمبێلێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و دیزاینه به‌رهه‌م نه‌هێنراوه، جیا له‌وه‌یش په‌یكه‌ره‌كه‌ی له كڕۆم دروستكراوه و به ده‌رچه‌ی هه‌وایی له ته‌نیشته‌كانی و پشته‌وه‌ی دیزاینكراوه، كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌دا تا به‌خێراییه‌كی زۆر زیاتر ڕێ ببڕێ و سوود له با وه‌رگرێ، بۆ خێراتر ڕۆیشتن بێ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی زیاتر خه‌رج بكات.
سێ ده‌رچه‌ی هه‌وایی هه‌یه كه خێراییه‌كه‌ی زۆر زیاتر ده‌كه‌ن
زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ئۆتۆمبێله به جۆرێك دروستكراوه كه ده‌توانێ له ماوه‌ی دوو چركه و نیو خێرایی بگه‌یه‌نرێته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدایه و له شه‌ش چركه‌یش خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 200 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش وایكردووه به یه‌كێك له خێراترین ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ژمار بكرێت.
بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه 12 پستۆنه و هێزی ڕاكێشانی 800 ئه‌سپی هه‌یه و تایه و به‌نسه‌كانی له كڕۆم و كاربۆن و سیرامیك دروستكراون، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له‌كاتی لێخوڕین و ستۆپ كردن، به هیچ شێوه‌یه‌ك پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه به‌رز نه‌بێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ له ساڵی 2020 گێمبالا ئۆتۆمبێله ناوازه‌كه‌ی بخاته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 80 تا 120 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.