شاره‌زایانی كۆمپانیای كاسپه‌رسكای ڕووسی تایبه‌ت به بواری ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا، كه‌لێنێكی ته‌ناهییان له پرۆگرامی دروستكردنی وێبگه‌ڕێ
گووگڵ كڕۆم دۆزییه‌وه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌لێنه یارمه‌تیده‌ری هاككه‌رزان ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی دزه‌بكه‌نه ناو داتاكانی وێبگه‌ڕه‌كه و پاسۆرد و زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران بدزن.
شاره‌زایانی كۆمپانیاكه ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌لێنه سهكوێریتییه به‌هۆی هێمای CVE – 2019 – 13720 یان Zero Day دروست بووه، كه له پرۆگرامینگی گووگڵ كڕۆم بوونی هه‌یه و ڕێ به هاككه‌رزان ده‌دا كه ته‌واوی كۆده‌كانی وێبگه‌ڕه‌كه بشكێنن و له ڕێی زمانی پرۆگرامینگی جاڤا سكرێپت، فایلی ڤایرۆس و پیس له نێو كۆمپیوته‌ره‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، جیا له‌وه‌ی ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی داتاكانی ناو كۆمپیوتهرهكهیش بگرن.
كه‌لێنێكی ته‌ناهی هه‌یه، كه ڕێ به هاككه‌رزان ده‌دا به ئاسانی كۆمپیوته‌ره‌كانتان هاك بكه‌ن
ئه‌نتوان ئیڤانۆڤ پسپۆری ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا له كۆمپانیای كاسپه‌رسكای بڵاوی كرده‌وه، كه كه‌لێنی "ڕۆژی سفر" له وێبگه‌ڕێ كڕۆم، ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ ئه‌و هاككهرزانهی كه له ڕێی پرۆگرامینگه‌وه ده‌یانه‌وێ دزه بكه‌نه ناو كۆمپیوته‌ره‌كان، به ئاسانی ده‌توانن ئه‌و كه‌لێنه بقۆزنه‌وه و هه‌ر كێی مه‌به‌ستیان بێ، بچنه نێو كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كانیان.
زیاتر گوتی، دوای دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كه كۆمپانیای گووگڵمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه خه‌ریكی دووباره ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ی سیسته‌می ته‌ناهی وێبگهڕهكهن و ئه‌و كه‌لێنه له‌ناو ده‌به‌ن.