توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی چالاكی جه‌سته‌یان كه‌مه، تووشی پیربوونی پێشوه‌خته و مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه، بۆیه هۆشداریمان پێ ده‌ده‌ن، كه پێویسته ڕۆژانه چالاكی جه‌سته‌یی و وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كه‌ن، ئه‌وا مردنی له‌ناكاو به ڕێژه‌ی 9% به‌رز ده‌بێته‌وه.
وه‌رزش و چالاكییه جه‌سته‌یییه‌كان كه خۆی له فۆرمی جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه، هۆكاری یه‌كه‌می ڕێگرین له نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ و سیییه‌كان و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ریاتریكسی پزیشكی له ئه‌مه‌ریكا له توێژینه‌وه‌یه‌ك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وه‌رزش نه‌كردن و بێ جووڵه‌یی پێوه‌ندی تۆكمه و به‌هێزی به مه‌رگی له‌ناكاوه‌وه هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه وه‌رزش نه‌كردن ده‌بێته هۆی زۆر نه‌خۆشی و سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری مه‌رگی كتوپڕیش زۆر زیاد ده‌كات
توێژه‌ران ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیان خسته ژێر لێكۆڵینه‌وه و پۆلێنیان كردن به‌سه‌ر دوو گرووپ و ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی كه وه‌رزش ئه‌نجام ناده‌ن، جه‌سته‌ییان ئاماده‌یه بۆ تووشبوون به جۆره‌ها نه‌خۆشی، به تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جۆره‌كانی جه‌سته كه خێراترین ڕێگان بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ژیانمان بهێنن.
ڕه‌نگه زۆرێكتان وه‌رزش ته‌نیا به چوون بۆ هۆڵه‌كانی وه‌رزش و هه‌ڵگرتنی قورسایی و ڕاكردنی زۆر ببینن، كه به لای هه‌ندێكه‌وه ئه‌مه كارێكی قورس و بێزاركه‌ره، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌له‌كردن و گه‌رماوكردن باشترین جۆری وه‌رزشن و زۆرترین سوودیان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.