ئامێری كه‌مانچه له دنیادا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه باشترینیان له ئه‌ڵمانیا دروست ده‌كرێ. به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه بێت، ئێسته مه‌قدۆنیا پێشی ئه‌ڵمانیا كه‌وتووه‌ته‌وه. سفیتوزار بۆگدانۆفسكی كه هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری مه‌قدۆنیایه و به ژه‌نیارێكی دیاری ئه‌و وڵاته ناو ده‌برێ، ئێسته له دنیادا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه باشترین كه‌مانچه دروست ده‌كات. ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه بۆگدانۆفسكی پێشتر ژه‌نیاری كه‌مانچه بووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی مامۆستای ئامێری كه‌مانچه بووه و ده‌یان قوتابیی فێری ژه‌نینی ئه‌و ئامێره موزیكییه كردووه. به‌ڵام ئێسته خه‌ریكی دروستكردنی ئامێری كه‌مانچه‌یه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه بۆگدانۆفسكی به‌ر له 35 ساڵ كوڕێكی به‌ناوی كۆستادین بووه و ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بووه، هۆگرییه‌كی زۆری بۆ فێربوونی كه‌مانچه هه‌بووه، به‌ڵام باوكی چونكه كه‌مده‌رامه‌ت بووه، نه‌یتوانیوه كه‌مانچه‌یه‌كی باشی بۆ بكڕێت، هاوكات نه‌یویستووه كوڕه‌كه‌ی به كه‌مانچه‌یه‌كی خراپ فێری ئامێره‌كه ببێت، بۆیه بڕیاری دا به‌ده‌ستی خۆی كه‌مانچه‌ی بۆ دروست بكات.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی بۆگدانۆفسكی توانی كه‌مانچه‌یه‌كی نایاب و باش دروست بكات، ده‌رگه‌ی لێ كرایه‌وه كه ئیتر دروستكردنی كه‌مانچه بكاته پیشه‌ی خۆی. له‌وكاته‌وه كه ماوه‌ی 35 ساڵه، تا ئێسته زیاتر له 700 كه‌مانچه‌ی دروست كردووه و كهمانچهكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ئێسته له هه‌موو دنیادا ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه.
هیچ كهمانچهیهكهم دروست نه‌كردووه به كه‌مانچه‌یه‌كی تر بچێت
بۆگدانۆفسكی له‌باره‌ی جۆری كهمانچهكانهوه بۆ "رۆیته‌رز" گوتوویه‌تی، هیچ كهمانچهیهكهم دروست نه‌كردووه به كه‌مانچه‌یه‌كی تر بچێت، چ له‌ڕووی شێوه و چ له‌ڕووی ئه‌و دارانه‌ی كه‌مانچه‌ی پێ دروست ده‌كه‌م. ئێسته وای لێهاتووه نرخی كه‌مانچه‌یه‌ك كه دروستی ده‌كه‌م، ده‌گاته زیاتر له 60 هه‌زار دۆلار. زۆرن ئه‌و ژه‌نیارانه‌ی له دنیا ئه‌و كهمانچانه به‌كار دێنن كه من دروستم كردوون.
هه‌واڵه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئێسته هاوسه‌ره‌كه‌ی "ماریا" وازی له مامۆستایی هێناوه و هاوكاری بۆگدانۆفسكی ده‌كات له دروستكردنی كه‌مانچه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێ بۆ دروستكردنی كه‌مانچه و بۆ پشته‌وه‌ی دارێك به‌كار دێنم ناوی "قیقهب" و له دارستانه‌كانی بۆسنه‌ی كۆندا ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆ پێشه‌وه‌یشی داری سنه‌وبه‌ر به‌كار دێنم، به‌رله‌وه‌ی كه‌مانچه‌كه دروست بكه‌م، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داره‌كان له‌ناو ئاوێكی خوێواوی داده‌نێم و پاشان به‌كاریان ده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی داره‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگه بگرن و بمێننه‌وه.
"رۆیته‌رز" له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاشكرای كردووه، بۆگدانۆفسكی بۆ ئه‌و كهمانچانهی دروستی كردوون، تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه، له‌ناویاندا له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مانچه‌ی ئه‌مه‌ریكی، دووجار خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی وه‌رگرتووه كه بۆ 2008 و 2012 بوون.
دواتریش ئاژانسه‌كه گوتوویه‌تی زۆرن ئه‌و ژه‌نیارانه‌ی كه ئێسته له دنیادا ناوبانگێكی زۆریان له ژه‌نینی كه‌مانچه هه‌یه، كهمانچهكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌كار ده‌هێنن، نموونه‌یان رێچڵ بارتۆنی ئه‌مه‌ریكی، رۆبه‌رت لاكاتۆسی سربی و یۆنیان ئیلیا كادیسای یۆنانی.