لە ناو بازاڕ بووە شەڕ و چوار قوربانی هەیە

:: PM:01:01:06/11/2019 ‌
بەرپرسێكی پۆلیس ئاشكرای دەكات، لە سنووری شارۆكەی سۆران لەناو بازاڕ بووەتە شەڕ و چوار كەس بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی تشرینی دووەم، شەماڵ دێوالی گوتەبێژی پۆلیس سۆران بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەداخەوە ڕووداوێك ڕووی داوە، ئەویش شەڕ بووە لەناو بازاڕی سۆران.

دواتر هۆكارەكەی ئاشكرا دەكەین
گوتەبیبَژی پۆلیسی سۆران گوتی، تا ئێستە هۆكاری ڕووداوەكە نەزانراوە، گوتەی كەسانێك وەردەگرین دواتر هۆكارەكەی ئاشكرا دەكەین.

باسی لەوەش كرد، لە ڕووداوەكە شەڕە تەقە بووە و كەسێك كوژراوە و سێ‌ كەسیش بریندار بوونە و ئێستە بۆ نەخۆشخانەی سۆران گوازراونەتەوە.

ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و دوێنێ‌ مامۆستایەكی ژن خۆی بە پەت هەڵواسی و شەوی ڕابردوو مامۆستایەكی ئاینی خۆی كوشت.

بەرپرسانی پۆلیس زۆری ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن بۆ زۆربوونی چەك لە دەستی هاووڵاتییان دەگێڕنەوە و لە ڕابردووش چەند هەڵمەتی دەست گرتن بەسەر چەكیان ئەنجام دا.







وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 2348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌