بیل گیتس دامەرزێنەری مایكرۆ سۆفت كە بە دووەم دەوڵەمەندترین كەسایەتی دنیا هەژمار دەكرا لە نوێترین ریزبەندی دەوڵەمەندەكانی دنیا پلەی دووەمی لە دەست دا و كەسێكی تر پەیدا بووە كە لە گیتس پارەی زۆرتری هەیە.
گۆڤاری فۆربێس ریزبەندییە نوێیەكەی بڵاو كردووەتەوە و بەگوێرەی ئەم ریزبەندییەش، بێرنارد ئارتۆ سەرۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی لۆیزڤیتۆن لە پلەی دووەمدا ناوی هاتووە.
بیل گیتس خاوەنی 106 ملیار و 800 ملیۆن دۆلارە
ئەو خاوەنی 107 ملیار دۆلارە لە كاتێكدا بیل گیتس خاوەنی 106 ملیار و 800 ملیۆن دۆلارە و ئەگەر بیل گیتس سەرووی 200 ملیۆن دۆلاری تری هەبووایە، ئەوا هەر لە شوێنی خۆی دەمایەوە و جگە لە كەسی یەكەم، كەسی تر نەیدەتوانی پۆزی لەسەر لێ بدات و بڵێت لە تۆ دەوڵەمەندترم.
بەگوێرەی "
سپوتنیك" جێف بزوس دامەزرێنەری ئامازۆن بە 112 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەكەمدا ناوی دێت.
بزوس لە كاتێكدا بە یەكەم دەوڵەمەندترین پیاوی دنیا ناوی دێت كە چوار مانگ لەمەوبەر لە ژنەكەی جیا بووەوە و 38 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار لە سامانی كەم بووەوە.