باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا رێسواى رفاندن و كوشتنى خۆپێشانده‌ران له‌لاى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق ده‌كات و داوا له به‌رپرسانى عێراق ده‌كات به په‌له و بهرژدى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكارى خۆپێشانده‌ران بكه‌ن.
باڵوێزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م، راگه‌یاندراوێكى له‌سه‌ر خۆپێشانده‌رانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا رفاندن و كوشتنى خۆپێشانده‌ران قبووڵ ناكات.
وه‌ك ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه و له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، "رێسواى كوشتنى خۆپێشانده‌ران و رفاندنیان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادى راده‌ربڕین ده‌كه‌ین. ده‌بێت عێراقییه‌كان ئازاد بن له بڕیاردانى تایبه‌ت له‌باره‌ى ئاینده‌ى وڵاته‌كه‌یان".
ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت به په‌له و به رژدى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكارى خۆپێشانده‌ران بكرێت
هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌كه داواى له به‌رپرسانى عێراق ده‌كات "به په‌له و به رژدى " مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكارى خۆپێشانده‌ران بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا له 24 سه‌عاتى رابردوو 13 خۆپێشانده‌ر كوژراون.
رۆژ له دواى رۆژ ژماره‌ى قوربانیانى ئه‌و خۆپێشاندانانه زیاد ده‌بێت كه له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو له دژى بێكارى و گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و خراپى بارى ئابوورى له به‌غدا و ته‌واوى شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌ستى پێ كردووه.