ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێر له ئه‌نجامی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵی هاووڵاتییه‌ك به ده‌مانچه ده‌ستدرێژیی گوله له چه‌ند هاووڵاتییه‌كی تر ده‌كات له ئه‌نجام دا، چوار كه‌س ده‌كاته قوربانی .
سێودین عه‌باس هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سۆرانه و شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه‌یه به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر زه‌وی و شوێنی دوكانێك له رێی دیانا كێشه و ده‌مه‌قاڵی له نێوان چه‌ند هاووڵاتییه‌ك دروست بوو دواتر هاووڵاتییه‌ك ده‌ستی كرد به ته‌قه‌كردن و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك كوژرا و سێ كه‌سی تریش بریندار بوون.
قوربانییه‌كان سه‌رجه‌مییان خه‌ڵكی پیرۆمه‌ری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تین
ڕوونیشی كرده‌وه كه قوربانییه‌كان سه‌رجه‌مییان خه‌ڵكی پیرۆمه‌ری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تین كێشه‌كه‌یش ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند مه‌ترێك زه‌وی بووه له سۆران .
له‌لای خۆیه‌وه شه‌ماڵ دێواری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك هاووڵاتییه‌ك به ناوی "ش، ح، م" ته‌مه‌ن 31 ساڵ كوژرا و سێ هاووڵاتی تریش به ناوه‌كانی "ج، خ، م " ته‌مه‌ن 27 ساڵان و "ب، ر، ح " ته‌مه‌ن 16 ساڵان و "ت، أ، ح" ته‌مه‌ن 36 ساڵان هه‌رسێكییان دانیشتووی سۆرانن و پیشه‌ییان كاسبه به سه‌ختی بریندار بوون.
زیاتر گوتی "كه‌سێك به ناوی "ع، ح " دانیشتووی سۆران به كوشتن و برینداركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه تۆمه‌تباره و دوای رووداوه‌كه خۆی راده‌ستی یاسا كردووه.
كوشتنی و بریندار كردنی ئه‌و هاووڵاتییانه له كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوویشدا له شارۆكه‌ی رواندز دووكه‌س ته‌قه‌یان له‌یه‌كتری كرد و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكییان گیانییان له ده‌ستدا .
سۆران/ موڕشید برادۆستی