دوو گه‌وره بازرگانى ماده بێهۆشه‌كان له وڵاتى تایله‌ند، دواى گرتنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه، دادگاى شارى باتایا ڕۆژى دووشه‌مى ڕابردوو فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ هه‌ردووكیان ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له دادگا كه بۆ تانه‌لێدان له بڕیاره‌كه چووبوون، له ده‌ستى پۆلیس، به شێوه‌ى فیلمى هۆلیوود ڕا ده‌كه‌ن.
به شێوه‌ى فیلمى هۆلیوود ڕا ده‌كه‌ن
وه‌ك له
كامێراى چاودیریى دادگاكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، بارت هه‌لمووس بازرگانى ئه‌مه‌ریكى كه ته‌مه‌نى 40 ساڵه و هاوڕێیه تایله‌ندییه‌كه‌ى نوی نینتكه ته‌مه‌نى 41 ساڵه، له‌گه‌ڵ سیرینافا ویزیتریت هاوڕێ كچه تایله‌ندییه‌كه‌یان كه ته‌مه‌نى 31 سالًَه، له ده‌رگاى دادگاكه به قاچبه‌ستراوه‌یى ڕاده‌كه‌ن و ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسیش بریندار ده‌كه‌ن.
ڕووداوه‌كه دواى ئه‌وه ڕوو ده‌دات كه ئه‌مڕۆ بۆ مه‌به‌ستى تانه‌دان له بڕیارى دادگا سه‌ردانی دادگایان كردووه‌ته‌وه و له كاتى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان كاتێك زانیوویانه دادوه‌ری به‌شى تاوانى ماده هۆشبه‌ره‌كان، سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه، بۆیه هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنى ده‌مه‌قاڵێ و برنداركردنى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس به چه‌كه‌كه‌ى خۆی و له شوێنى دادگاییه‌كه ڕاده‌كه‌ن.
شایه‌نى باسه هه‌ردوو تاوانبار تاكو ئێسته ڕایان كردووه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ته‌ناهى تایله‌نده‌وه نه‌گیراون له‌كاتى ڕاكردنه‌كه‌یان ئۆتۆمبیڵى كارمه‌ندێكى دادگاشیان بردووه.