ئه‌نجێلینا جۆلی، ئه‌ستێره نازداره‌كه‌ی سینه‌مای هۆلیوود، له‌كاتى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه له‌دواى جیابوونه‌وه‌ى له براد پیت ژیانێكى ناخۆشى به ته‌نیا به‌ڕێ كردووه و قورس بووه كاتێك ئه‌و هه‌موو هاوكار و كه‌سێكى بووه لێى جابووه‌ته‌وه.
نایشارمه‌وه كه به‌بێ ئه‌و له هه‌موو شتێك ده‌ترسم
ئه‌نجێلینا و براد له ساڵی 2014ـه‌وه هاوسه‌رگیرییان كرد، له كاتێكدا ماوه‌ی 10 ساڵی پێشتر پێوه‌ندیی له نێوانیان هه‌بووه كه له دوای رۆڵبینینیان له فیلمی "Mr. and Mrs. Smith" خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بوو.
دوای جیابوونەوەی ئەنجێلینا لە براد پیتی هاوسەری لە ماوەی ڕابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووه‌ته‌وە كە ئەم خانمە نیازی هەیە بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری بكاتەوە بە پیاوێكی بازرگان كە ڕەگەزنامەی بەڕیتانی هەیە و تا ئێسته‌ش ئەم بابەتە تەنیا دەنگۆیەكە و ڕاستییەكەی ئاشكرا نەبووە و خۆى دانى پیادا نه‌ناوه، هه‌وادارانیشى واى وه‌سف ده‌كه‌ن هێشته برات عاشقى ئه‌نجلینایه و نایه‌وێت له ده‌ستى بدات، بۆیه ئه‌و كاره‌ى كردووه.
ئه‌نجێلینا نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه ڕۆژگاره‌كانى به‌بێ ئه‌و به‌قوورسى به‌ڕێ ده‌كات به‌ڵام په‌شیمان نییه له‌وه‌ى كه كردوویه‌تى ئێسته پێى وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناخۆشیه‌ش زیاتر كه‌سێكى ئازاد تره‌و چۆن خۆیى بیه‌وێت وا ده‌ژییه‌ت.
له‌كۆتاییدا گوتى، هه‌سته‌كان به‌رده‌وام بۆلاى ده‌ڕوات و به‌ڵام ئاسته‌نگه جارێًكى تر به‌پێكه‌وه بژیین، ته‌نانه‌ت ئێسته له جاران ئاسووده ترین، به‌ڵام نایشارمه‌وه كه به‌بێ ئه‌و له هه‌موو شتێك ده‌ترسم.
جۆلى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكییه و ته‌مه‌ن /45 ساڵه/، كاره سینه‌ماییه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه و له لایه‌ن رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وه‌ك باڵوێزى نیازپاكى بۆ كاروبارى كۆچبه‌ران ده‌ستنیشان كراوه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیارى جیابوونه‌وه‌ى له براد بیت دا، بەردەوام هێمای جوانی و یارمەتیدەری هەژاران بووە، جگە لەوەی ئەكتەرێكی ناوداری جیهانییە و هەوادارێكی زۆری هەیە.