لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌مافی ژنان له‌باره‌ی كه‌یسی مانج بابانی و لانه محه‌مه‌د ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه به‌دواداچوونه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌رده‌وامه.
به‌دواداچوون و چاودێریی وردی قۆناغه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی لیژنه‌كه به‌پێی ماده‌ی (44) بڕگه‌ی دووه‌می پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، شاندی لیژنه‌كه له ڕۆژی ۲۱-۲۲/۱۰/۲۰۱۹ له پارێزگای سلێمانی به‌دواداچوونی سه‌ره‌تایی بۆ به‌شێك له دۆسییه‌كه كرد و به‌شێك له زانیارییه پێویسته‌كان وه‌رگیراون.
لیژنه‌كه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه له به‌دواداچوون و چاودێریی وردی قۆناغه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی دادگا به‌رده‌وامن. ده‌ڵێن "هیوادارین سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه ڕێكاری یاسایی خۆی وه‌ربگرێت".
شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا به كوژراوی دۆزرانه‌وه. له‌وكاته‌وه گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه تا دێ زیاتر ده‌بێت به جۆرێك هه‌ندێك پێیان وایه ڕووداوه‌كه "تیرۆر"ه و هه‌ندێكی تر وای ده‌بینن كه "خۆكوژی" بووه، به‌ڵام هێشتا دادگا هیچ بڕیارێكی نه‌داوه و پۆلیس ده‌ڵێن"خۆكوژی"بووه.