له ڕووداوێكى سه‌یردا كه له وڵاتى
هیندستان له نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌و وڵاته تۆمار كراوه، پیاوێك به‌هۆى خواردنى 41 هێلكه‌ى كوڵاو به‌سه‌ر یه‌كه‌وه گه‌ده‌ی تووشى شه‌كه‌تیى ده‌بێت و له نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ده‌دات.
تاكو 41 یه‌ك هێلكه به سه‌ركه‌وتووى ده‌بڕێت له‌دواى خواردنى 42 هه‌مین هێلكه له هۆش خۆى ده‌چێت
دواى ئه‌وه‌ى دوو هاوڕێى هیندى گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر كه‌سێكیان توانی 50 هیڵكه بخوات ئه‌وه‌ى تر ده‌بێت دوو هه‌زار رۆپییه‌ى هیندى بدات به براوه‌كه كه ده‌كاته 28 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، به‌وهۆیه‌وه سوبهاش یادافى ته‌مه‌ن 42 ساڵ ده‌یت به ته‌حه‌دییه‌كه ده‌كات و تاكو 41 یه‌ك هێلكه به سه‌ركه‌وتووى ده‌بڕێت له‌دواى خواردنى 42 هه‌مین هێلكه له هۆش خۆى ده‌چێت و به‌رده‌بێته‌وه.
دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه به چه‌ند سه‌عاتێكى كه‌م، گیان له ده‌ست ده‌دات، پزیشكه‌كه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه گه‌ده‌ى تووشى شه‌كه‌تى بووه و ماسوولكه‌ى هه‌رسكردنه‌كانى وه‌ستاون، له ناوله‌شیشى تووشى شكستى زۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ى زۆرى مادده‌ى سه‌ره‌كى بووه له خوێندا به‌وهۆیه‌وه گیانى له ده‌ست داوه.
هێلكه به‌سووده بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی پرۆتینی پێویست و ترشه ئه‌مینییه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، هاوكات پڕۆتینی هێلكه ده‌بێته هۆی دروستكردن و پاراستنی ماسوولكه‌كان و هه‌ستی تێربوون ده‌به‌خشێته كه‌سه‌كه، كه ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ رێگرتن له تووشبوون به قه‌ڵه‌وی، به‌ڵام خاودنى بڕێكى زۆر له ڕۆژێكدا تووشى شه‌كه‌تى ماسووله‌كه‌كانى گه‌ده‌ت ده‌كات و ده‌تكوژێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر هێلكه‌یه‌ك پێویستى به شه‌ش سه‌عات هه‌ركردن هه‌یه.