بڕیاره تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، لۆگۆكه‌ی خۆی نوێ بكاته‌وه و لۆگۆ نوێیه‌كه بیخاته سه‌ر ئه‌و تۆڕانه‌ی كه فه‌یسبووك پێشووتر كڕیبوونییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی"
thesun"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێكارییه‌كانی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به بڕیارێكی مارك زوكه‌ربێرگ به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك لۆگۆ كۆنه‌كه‌ی فه‌یسبووك نوێ ده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته سه‌ر تۆره‌كانی "ئینستاگرام، واتس‌ئاپ و مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌كارهێنه‌ران بزانن فه‌یسبووك خاوه‌نی ئه‌م به‌رنامانه‌یه.
ئیتر فەیسبووک لۆگۆ نوێیەکەی لەسەر ئینستاگرام و واتس‌ئاپ نیشان دەدات
ئه‌م بڕیاره‌یش له نوێترین ئه‌پده‌یتی به‌رنامه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر كاتێك چوویته ناو ئینستاگرام یان واتس‌ئاپ له به‌شی خواره‌وه‌دا نیشانت ده‌دات كه ئه‌م ئاپه له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.