دوای زیاتر له 19 ڕۆژ له به‌رده‌وامى خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی هاووڵاتییانی
لبنان، و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، ئلیسا گۆرانیبێژی ناودارى عه‌ره‌بى له تویته‌ر په‌یامێك بۆ قوتابیانى وڵاته‌كه‌ى ده‌نێرێت.
ڕێگریان له كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان كرد
ئلیسا بۆ قوتابیانى به‌شداربووى خۆپێشاندانه گه‌وره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى لبنا له تویتێكدا نووسیویه‌تى، ئافه‌رین بۆ مافى خۆتان دێنه سه‌رشه‌قام ئه‌م وڵاته هى ئێوه‌یه و بۆ ئێوه ده‌مێنێته‌وه، بژین مامۆستاكانتان كه ڕێگریان له كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان كرد و فێرى هه‌ڵوێستیان كردن.
له ماوه‌ى ڕابردوو ئلیسا له وڵاتى فڕه‌نسا گه‌وره‌ترین كۆنسێرت به ئاماده‌بوونى هه‌زارن هه‌ودارى بۆیه‌كه‌م جار له پاریس ساز كرد، ئه‌مه‌یش بووه دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنى ئه‌و خانمه چوونكه له‌ماوه‌ى پێشتر ڕاى گه‌یاندوبوو كه به‌هۆى بوونى ناوه‌ندى هونه‌رى به مافیا ئه‌و چیتر ئاماده‌نییه كارى هونه‌رى بكات.
هونه‌رمه‌ند ئلیسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە شاژنی هەستەكان ناسراوە، ته‌مه‌ن /46 ساڵه/، ناوی تەواوی ئلیسار زەكەریا خورییە، ئلیسا خاوەنی چەندان بەرهەمی ناوازەیە و لە وڵاتانی عەرەبی هەوادارێكی زۆری هەیە و نوێترین ئەلبوومی ساڵی پار بڵاوی كردەوە، له چه‌ندین به‌رنامه‌ى ناودارى عه‌ره‌بى دادوه‌ر بووه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ستێره‌ى ده‌نگ خۆشى عه‌ره‌بى، خه‌ریكى بارزگانىكردنه به زێڕ و ئه‌لماس.