له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی نوێ كیا بڵاو كراوه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله له‌م مانگه بڵاو ده‌كرێته‌وه و نوێترین مۆدێل و به‌رهه‌می كیایه بۆ ساڵی 2020.
زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی
كیا ناوی FuturOnه و به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین تایبه‌تمه‌ندی و به‌رهه‌م و هزری داهێنه‌رانی كۆمپانیای كیای تێدا خراوه‌ته ڕوو، شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به خستنه‌ڕووی ئه‌و ئۆتۆمبێله كۆمپانیای كیای دێته پێشه‌وه‌ی ڕكابه‌ری و ململانێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له دنیا.
ئۆتۆمبێله‌كه زۆر تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بێ شوفێر ده‌توانێ ڕێگاكان ببڕێ
درێژی ئه‌و ئۆتۆمبێله چوار مه‌تر و 85 سانتیمه‌تره و به‌رزییه‌كه‌یشی مه‌ترێك و 55 سانتیمه‌تر و مه‌ودای نێوان تایه‌كانی پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی سێ مه‌تر ده‌بێت، په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه له ئاسن و كاربۆن دروست كراوه و سه‌ره‌وه‌ی به‌شێوه‌ی پانۆراما‌یه و له شووشه دروستكراوه و ده‌رگاكانیشی بۆ سه‌ره‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه و هاوشێوه‌ی باڵی په‌پووله‌یه‌ك خۆی ده‌رده‌خات.
ویله‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله له كڕۆم دروستكراوه و تایه‌ی قه‌باره گه‌وره‌ی بۆ دانراوه، له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله خۆكاره‌كان و به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی شوفێری ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی شوفێر هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ بكات، ته‌نیا به دیارییكردنی شوێنی مه‌به‌ست كه بۆی ده‌چن، له جی پی ئێسه‌وه، ئه‌و خۆكارانه نزیكترین ڕێگا ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌تانگه‌یه‌نێته شوێنه‌كه.