پرۆستات ڕژێنێكه ده‌كه‌وێنه نزیك میزڵدان و بۆڕی میز به‌ناو پرۆستات تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌و ڕژێنه خۆراك بۆ كۆئه‌ندامی زاوزێی پیاوان دابین ده‌كات، له نێو پیاوانیش تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دیارده‌یه‌كی زۆر باوه، بۆیه پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه پیاوان دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی پشكنین بۆ پرۆستات به به‌رده‌وامی ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به دوور بن.
زانایانی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌ی شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پشكنینی پێشوه‌خته‌ی پرۆستات، باشترین و به‌هێزترین ڕێیه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له تووشبوونی پیاوان به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بگیرێت.
دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی مه‌رجه هه‌موو پیاوێك پشكنینی پرۆستات ئه‌نجام بدات
كاتێك پشكنینی پێشوه‌خته بكه‌ن و پزیشك پرۆتینی پی ئێس ئه‌ی له ڕه‌چه‌ته بنووسێ و به‌رده‌وام به‌كاری بهێنن، ئه‌وا تا ته‌مه‌نێكی زۆر درێژ بژین، به هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره نابن.
هاوكات دیارده‌ی تێكچوون و كاریگه‌ری دروستبوون له‌سه‌ر دی ئێن ئه‌ی پیاوان، به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه داده‌نرێ، بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره پرۆتینه‌ی باسمان لێوه‌ی كرد، به ته‌واوی له‌م حاڵه‌ته دوورتان ده‌خاته‌وه.