زستان به وه‌رزی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان ناسراوه، به تایبه‌تی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی سه‌رما هه‌مووانی گیرۆده كردووه، به‌ڵام به خواردنی شلیك ده‌توانن به ته‌واوی جه‌سته‌تان ته‌ندروست و پارێزراو بهێڵنه‌وه و ڕێ له هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك بگرن.
سووده‌كانی خواردنی
شلیك له زستان
شلیك ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین C و مه‌نگه‌نیز و پۆتاسیۆمی تێدایه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌وه یارمه‌تی ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی و ڕێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته ده‌ده‌ن و سیسته‌می به‌رگری له‌ش به ته‌واوی به‌هێز ده‌كه‌ن.
ڤیتامین و كانزای زۆری تێدایه، سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه‌كان دوورتان ده‌خاته‌وه
هاوكات ئه‌و میوه‌یه ڕێژه‌ی 91%ی ئاوه و 7.7%یشی كاربۆهیدراته و ڕێژه‌یه‌كی كه‌می كالۆری تێدایه و پڕه له ڕیشاڵ، بۆیه ریخۆڵه ته‌ندروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی هه‌رسیش له كێشه و نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزی و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌شی مرۆڤیش ده‌دات.
جیا له‌وانه شیلیك ڕێژه‌یه‌كی باشی ده‌ژئۆكسیدی تێدایه كه ڕێ له هه‌وكردن ده‌گرێ و به ته‌واوی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته چالاك ده‌كات و مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشییه درمه‌كانی وه‌ك و دڵ و شێرپه‌نجه دوور ده‌خاته‌وه، بۆیه پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه ئه‌و میوه‌یه بكه‌ین به خۆراكێكی سه‌ره‌كی سیسته‌می خواردنی ڕۆژانه‌مان.