زۆرن ئه‌وانه‌ی خوویان به چا خواردنه‌وه گرتووه و ڕۆژانه چه‌ندان كوپی چا ده‌خۆنه‌وه، خواردنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی چا به شه‌كری ئاساییه‌وه زیانی زۆر به ته‌ندروستی و جه‌سته‌تان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بری شه‌كری ئاسایی، شه‌كری دۆشاوی خورما به‌كاربهێنن، ئه‌وا زۆرترین سوود به جه‌سته‌تان ده‌گه‌یه‌نن.
شه‌كری دۆشاوی خورما، ته‌واو سروشتییه و هیچ پێكهاته و ماده‌یه‌كی زیادكراوی تێدا نییه و جیا له‌وه‌ی له زیانه‌كانی شه‌كری سپی دوورت ده‌خاته‌وه، هاوكات زۆر سوودیش به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری فۆسفۆر و ئاسن و مه‌گنیسیۆم و پۆستاسیۆم و چه‌ندان جۆری ڤیتامینی تێدایه.
هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی دروستكراوی تێدا نییه و سروشتییه، به ته‌واوی ته‌ندروست و به‌هێزتان ده‌كات
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه شه‌كری دۆشاوی خورما، جه‌سته گه‌رم ده‌كات و له سه‌رمابوون ده‌تانپارێزێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پرۆسه‌ی هه‌رس ڕه‌وان ده‌كات و له قه‌بزی دوورتان ده‌خاته‌وه و باشتروایه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چای ژه‌می به‌یانیان بخورێته‌وه، تا زۆرترین سوودتان پێ بگه‌یه‌نێت.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی كه‌مخوێنیان هه‌یه ئه‌م جۆره شه‌كره زۆر سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاسنی تێدایه و یارمه‌تی زیادبوونی هیمۆگلۆبینی خوێن ده‌دا و خانه‌ی خوێنی سوور زیاد ده‌كات و ئۆكسجین به سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و له نه‌خۆشی كه‌مخوێنی دوورتان ده‌خاته‌وه.