به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 300 مامۆستای گرێبه‌ست له سنووری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان سوودمه‌ند بوون له بڕیاری كردنیان به هه‌میشه‌یی و ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به كه‌رتی په‌روه‌رده له گونده‌كانی كوردستان.
سەرجەمی مامۆستایانی گرێبەستی گەرمیان لە گوندەکان وانە دەڵێنەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م، دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاری دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌كات و هاوكات گره‌نتی به‌رده‌وامی په‌روه‌رده‌یه له گونده‌كان، چونكه مامۆستایانی گرێبه‌ست له گونده‌كان وانه ده‌ڵێنه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان 295 مامۆستا سوودمه‌ند بوون له بڕیاری دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی.
"بڕیاری دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست هه‌نگاوێكی به‌جێ و گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایان گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی پێ هاتبوو". دارا ئه‌حمه‌د وای گوت.
فه‌رهاد محه‌مه‌د نوێنه‌ری مامۆستایانی گرێبه‌ست له سنووری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له سه‌روبه‌ندی پێكهاتنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك داوای دامه‌زراندنمان له حكوومه‌ت كرد و به‌ڵێنمان پێ درا بكرێین به هه‌میشه‌یی.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌ترسی وه‌ستان و كه‌مته‌رخه‌می پرۆسه‌ی خوێندن له گونده‌كان كۆتایی هات، چونكه مامۆستایانی گرێبه‌ست له گونده‌كان وانه ده‌ڵێنه‌وه.
رۆژی شه‌شی تشرینی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ستی واژوو كرد، ژماره‌ی ئه‌و مامۆستایانه له كوردستان سه‌رووی شه‌ش هه‌زار كه‌سه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی