نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابێت.
ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەش نەچێتە پەرلەمان بە یاسای بودجەی 2019 مووچە رەوانەی کوردستان دەکرێت
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م، فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به "وشه"ی راگه‌یاند، راسته دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كان و ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان دوا كه‌وتووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كاری به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن و پڕۆژه‌یاساكه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای ئاڵۆزییه‌كانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش بكه‌ونه ئه‌وكات.
"ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی ساڵی2019دا هاتووه به‌رده‌وام ده‌بێت و مانگانه حكوومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ده‌كات و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌بووه و ناردهنهكهش به‌رده‌وامه تا ئێسته به‌بێ هیچ كێشه و گرفتێك". فارس عیسا وای گوت.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئاڵۆزی و خۆپێشاندانه‌كانی عێراق هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابێت و ناردنی مووچه هه‌موو مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم